ئه‌ردۆغان سه‌ردانی روسیا ده‌كات
وێستگه نیوز -
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی روسیا بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته تاووتوێی پرسه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییه‌كان به‌تایبه‌ت سوریا بكه‌ن.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه "له سه‌ردانێكی فه‌رمی یه‌ك رۆژه‌دا بۆ روسیا، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 23ی ئه‌م مانگه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا، كۆده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به به‌شداری وه‌زیران و به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات، وێڕای باسكردن له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، تاووتوێی پرسه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییه‌كان به‌تایبه‌ت سوریا، ده‌كرێت".
AM:09:24:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت