دوو ته‌قینه‌وه له ئێرله‌ندای باكور رویاندا
ساتی تەقینەوەی تەقەمەنیی ناو ئۆتۆمبیلەکە
وێستگه نیوزـ
له ئۆتۆمبیلێكی جێهێڵراودا دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ناوچه‌یه‌كی ئێرله‌ندای باكور رویاندا، روداوه‌كه‌ش مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت بارگرژییه‌كانی تایبه‌ت به چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له ئه‌وروپا زیاتر بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه له ناوچه‌ی له‌نده‌ندێری له ئێرله‌ندای باكور ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه، ئه‌وه‌ش پێش ئه‌وه‌ی رۆبۆتێكی یه‌كه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بگاته نزیك ئۆتۆمبیله‌كه.
پۆلیسی ئێرله‌ندا رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبیله‌كه له‌لایه‌ن سێ ده‌مامكداره‌وه دزراوه و دواتر شتێكیان فڕێداوه‌ته دواوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه، یه‌كه‌كانی سوپای ئێرله‌نداش ویستیوانه بیته‌قێننه‌وه، به‌ڵام پێش كاره‌كه‌ی ئه‌وان ته‌قینه‌وه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه به دووجار ته‌قیوه‌نه‌ته‌وه.
پێشتر پۆلیسی ئێرله‌ندا هۆشداریی دابوو له‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك رفێندراوه، له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی پێشووتریش كه له ده‌ره‌وه‌ی دادگای شاری له‌نده‌ندێری سه‌ر سنور كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو رویدا، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵیان به‌پێی یاسای بنبڕكردنی تیرۆر ده‌ستگیركردوه.
هاوكات له‌سه‌ر ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش پۆلیسی ئێرله‌ندا چوار گومانلێكراویان ده‌سگیركردووه كه ره‌نگه سه‌ربه گروپێكی نیمصه سه‌ربازی بن به‌ناوی سوپای ئێرله‌ندای نوێ و گومانیش ده‌كرێت هه‌ر ئه‌و گروپه له پشت ته‌قینه‌وه‌كان بن.
ته‌قینه‌وه‌كانی ئێرله‌ندای باكور بارگرژیی زیاتری سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای له یه‌كێتی ئه‌وروپا دروستكردوه، چونكه مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه گروپه نیمچه سه‌ربازییه‌كه دۆخه‌كه قۆرغ بكات بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه مه‌ترسییی دۆخی ئێرله‌ندای باكور له‌وه‌دایه كه چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كێشه‌ی سنوریی بۆ ئێرله‌ندای باكور و كۆماری ئێرله‌ندا دروست كردوه و مه‌ترسی بخاته‌سه‌ر چونه‌ده‌ره‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه.
PM:10:27:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت