خوێندكارانی خوێندنگه‌یه‌كی ئوردون به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ماڵئاوایی له مامۆستاكه‌یان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ژماره‌یه‌ك خوێندكاریان بڵاوكرده‌وه كه ماڵئاوایی له مامۆستایه‌كیان ده‌كه‌ن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا خوێندكارانی خوێندنگه‌یه‌كی وڵاتی ئوردون رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تیان بۆ مامۆستایه‌كیان ساز كردووه كه خانه‌نشین بووه.
هه‌ڵسووكه‌وت و رێزگرتنی ئه‌و خوێندكارانه به جۆرێكه مامۆستاكه‌یان دڵی پڕ ده‌بێت و باوه‌شیان پێدا ده‌كات.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و هه‌ندێكیان غه‌مباری خۆیان ده‌ربڕی و دانیان نا به‌وه‌ی دڵیان پڕبووه، به‌شێكی تریش داوایان كرد كه بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ مامۆستایان ئه‌و رێوڕه‌سمه بكرێته نه‌ریتێكی به‌رده‌وام و ئه‌و مامۆستایانه‌ی خانه‌نشین ده‌بن رێزیان لێبنرێت.
هه‌روه‌ك به‌شێكی تر له به‌ركارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌شیمانی خۆیان ده‌ربڕی له‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه‌ی له كاتی خوێندندا ئه‌نجامیان داوه و خۆشه‌یستی خۆیان بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانیان ده‌ربڕی.
ئه‌و چالاكوانانه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌یان به‌ناوی خوێندنگه‌كه و به‌رواری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی نه‌داوه.
PM:09:42:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت