سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ته‌حه‌داكه‌ی‌ ئه‌حمه‌د به‌شیری‌ قبوڵ‌ كرد

‌د.به‌رهه‌م ساڵح

وێستگه‌ نیوز –
سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ته‌حه‌دایه‌كی‌ قبوڵ‌ كرد كه‌ كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ عیراق ده‌ستیان پێكردووه‌ بۆ كۆمه‌ككردنی‌ كۆمسیۆنی‌ كاروباری‌ په‌نابه‌ران.

دوای‌ رۆژێك له‌ ته‌حه‌دای راگه‌یاندنكاری‌ عیراقی‌ ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌شیر پێشكه‌شكاری‌ به‌رنامه‌ی‌ "ئه‌لبه‌شیر شۆ" بۆ كۆمه‌ككردنی‌ كۆمسیۆنی‌ كاروباری‌ په‌نابه‌ران، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ته‌حه‌داكه‌ی‌ قبوڵ‌ كرد.

د.به‌رهه‌م ساڵح له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت: "ته‌حه‌داكه‌ی‌ زه‌عیم ئه‌لبه‌شیری‌، ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌شیر قبوڵ‌ ده‌كه‌م بۆ كۆمه‌ككردنی‌ كۆمسیۆنی‌ كاروباری‌ په‌نابه‌ران.. بژارده‌یه‌كی‌ ترم نییه‌ جگه‌ له‌ قبوڵ‌ كردن".

له‌ وه‌ڵامدا ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌شیر  له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "زۆر سوپاس فه‌خامه‌تی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنت".

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و وه‌رزشوانانی‌ عیراق ته‌حه‌دایه‌كیان راگه‌یاند كه‌ تیایدا بڕێك پاره‌ پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆنی‌ كاروباری‌ په‌نابه‌رانی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن به‌ ئامانجی‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان.

ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ته‌حه‌داكه‌ قبوڵ‌ ده‌كات، دوای‌ ئه‌وه‌ پاره‌كه‌ ده‌به‌خشێت ته‌حه‌دای‌ كه‌سێكی‌ تر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌ ببه‌خشێته‌ ئه‌و رێكخراوه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


PM:08:31:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 9788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت