ئه‌ردۆغان: ئەوەی بچوکترین ھێرش بکاتە سەرمان، دەبێت باجەکەی زۆر بە قورسی بدات

‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرکۆماری تورکیا

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئامانجی خۆی بۆ دیاریكردنی ناوچه‌ی ئارام لە سوریا ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه‌ ده‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی وڵاته‌كه‌ی بێت، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و وتی:" ئەوەی کە بچوکترین ھێرش بکاتە سەرمان، دەبێت باجەکەی زۆر بە قورسی بدات".

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرکۆماری تورکیا رایگه‌یاندوه‌: "پێشنیارمان بۆ ناوچەی ئارام ئامانجی ئەوەیە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بێت تا رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سنورەکانمان دوربخاتەوە"

وتیشی: "ھەموو شتێک ئاشکرایە، ژمارەکان ئاشکران، ھەرلە بەرھەمھێنەرکەوە تا دەرچوونی ئاشکرایە، بەڵام تەماشا دەکەن ھیچ گۆڕانکاریەکیان تیادا ناکرێت و کەمناکرێنەوە. ھێشتا بەدوای ئەوەوەن کە چۆن ھاوڵاتیم رووتبکەنەوە، داوا لە ھەمووان دەکەم لەو بارەیەوە بەویژدان بن و لە ھەمووشی گرنگتر بە رەوشت بن."

ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه‌ ناتوانن ئەو سکاڵایانە پشتگوێ بخەن کە گوایه‌ گه‌لی توركیا لەو بارەیەوە دەیکەن و وتی: "قۆناغی لەم شێوەیە ھی ئەوە نییە بە ھەلی بزانیت و قازانج بەرز بکەیتەوە، بەڵکو قۆناغی ئەوەیە قازانج کەمێک دابەزێنیت و وڵات و کۆمەڵگە ھەڵسێنیتەوە".

سەرکۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و وتی: "ئەوەی کە بچوکترین ھێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان، دەبێت باجەکەی زۆر بە قورسی بدات، لەسەروھەمووشیانەوە داعش و یەپەگە و پەیەدە ھەموویان، زۆر بە قورسی باجی ئەمە دەدەن، لەبەر ئەوە با ھیچ کەسێک ئێمە بێزار نەکات". 


PM:08:30:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت