پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
"دەست دەکەن بە نوسینەوەی کارنامەی حکومەت"

‌ئەرشیف

وێستگە نیوز-

بڕیارە سبەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ بکەن و دەستبکەن بە ئامادەکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست وێستگە نیوز کەوتوون سبەی سێشەممە هەردوو لیژنەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کە تایبەتن بە نوسینەوەی کارنامەی حکومەت کۆدەبنەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێدا هەردوو لیژنەکە دەستبکەن بە نوسینەوەی کارنامەی حکومەتی داهاتووی هەرێم.

یەکەم کاری هەردوو لیژنەکەی پارتی و گۆڕان بریتی دەبێت لە داڕشتنی پەیکەری حکومەت و شێوازی دابەشکردنی پۆستەکان.

ئەمڕۆش لیژنەکانی پارتی و یەکێتی بۆ هەمان مەبەست کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە هیچ ڕاگەیەنراوێکیان لەبارەی ناوەڕۆکەکەیەوە بڵاونەکردەوە.


PM:08:05:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو