دانیشتنی زۆر مه‌ترسیی توشبوونی ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ی لێده‌كرێت
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
ئێستا وای لێهاتووه زۆربه‌ی ئیشوكاره‌كان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و به به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بكرێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ به‌بێ هیچ جموجوڵێكی ئه‌وتۆ دابنیشێت و كار بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دانیشتنه زۆره چییه.
ماڵپه‌ڕی prevention راپۆرتێكی تیروته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشیانه بڵاوكردوه‌ته‌وه كه به‌هۆی دانیشتنی زۆره‌وه توشی مرۆڤ ده‌بن و له ئه‌نجامیشدا هۆشداری له مه‌ترسیی توشبوون له‌م نه‌خۆشیانه ده‌دات:
ئازاری پشت و مل:
ئاسایی دوای 4 كاتژمێر كاركردن مرۆڤ توشی ئازاری پشت و مل ببێت، چونكه دانیشتن بۆ ئه‌و ماوه زۆره فشار ده‌خاته‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌كیی خواره‌وه‌ی پشت و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات مرۆڤ نه‌توانێت شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ستێته سه‌ر پێ، ئه‌مه جگه‌له دروستبونی ئازار له ملدا كه ره‌نگه ئه‌و ئازاره درێژه بكێشێت.
قه‌ڵه‌وی و شه‌كره:
به‌هۆی دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، مرۆڤ بڕێكی كه‌متر له كالۆری ده‌سوتێنێت، به‌مه‌ش توانای هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی گڵۆكۆز له خوێنه‌وه بۆ خانه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه، دواجار مه‌ترسی له‌سه‌ر زیادبونی كێش و توشبون به قه‌ڵه‌وی یان نه‌خۆشیی شه‌كره دروست ده‌بێت.
توشبون به شێرپه‌نجه:
به‌هۆی هه‌وكردن و زیادبونی كێش، مه‌ترسیی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و منداڵدان زیاتر ده‌بێت، ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه له شێرپه‌نجه ده‌ڵێت كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دوو كاتژمێرێك كاركردنی زیاده و دانیشتن له رۆژێكدا، به ریێژه‌ی 8%-10% مه‌ترسیی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و منداڵدان زیاد ده‌كات.
خه‌مۆكی:
توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایانكردوه كه تا ماوه‌ی دانیشتن له‌كاتی كاركردن زیاد بكات، مه‌ترسیی توشبون به خه‌مۆكی و قه‌له‌قی و بێزاری زیاتر ده‌بێت.
لاوازبونی ئێسك:
دانیشتن ده‌بێته‌هۆی لاواز بوونی ئێسك، چونكه له‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌متر له ریشاڵ ئاڵوگۆڕ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئێسك لاواز بێت و مه‌ترسییه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچون و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن زیاتر ده‌بێت.
PM:08:02:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت