بارزانی و عەلاوی کۆبوونەوە

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگە نیوز-

مەسعود بارزانی و ئەیاد عەلاوی کۆبوونەوە و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەیاد عەلاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی كۆبوونه‌وه.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی پارتی لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو ناوبراو گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی سیاسییەوە کردووە.

میدیاکانی پارتی بڵاویانکردووەتەوە "له‌ کۆبوونەوەکەدا بیروڕا له‌ باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا".

ئاماژە بەوەشکرا "پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەی نێوان بارزانی و عه‌لاوی بووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای سەردانی هەردوو وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئێران بۆ هەرێم و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکومی، مەسعود بارزانی دەستیکردووە بە ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حزبییدا و دوێنێ لەگەڵ سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی و ئەمڕۆش لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.


PM:06:12:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت