خه‌مۆكترین رۆژی 2019 دیاری كرا
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
ده‌رونناسان سێیه‌م دووشه‌ممه‌ی یه‌كه‌م مانگی 2019 به خه‌مۆكترین رۆژی ساڵ داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر كۆتایی هاتنی پشووی جه‌ژنه‌كان و كۆتایی هاتنی خۆشییه‌كانی جه‌ژن و گه‌ڕانه‌وه بۆ كاری ئاسایی رۆژانه.
سێیه‌م دووشه‌ممه‌ی ساڵی 2019 ده‌كاته ئه‌مڕ 21ی كانونی دووه‌م، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی زانایانی ده‌رونناسی، ئه‌مڕۆ به خه‌مۆكترین رۆژی ئه‌مساڵ داده‌نرێت.
سایتی ده‌یلی ریكۆرد له‌زاری زانایانی ده‌رونناسی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه له رۆژانی پێشتردا خه‌ڵك هه‌ستی به گوڕوتینێكی دیكه كردوه، ئه‌وان به‌هۆی جه‌ژنه‌كانی ساڵی نوێوه‌هه‌ر له پشوو و گه‌ڕاندا بوون و شیرینی و خواردنیان به ویستی خۆیان خواردوه، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو خۆشییه ده‌چنه‌وه سه‌ر كاره رۆتینه ئاساییه‌كانی ژیانی رۆژانه و ئه‌وه‌ش خه‌مۆكیان ده‌كات.
زاناكان ده‌شڵێن ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خه‌ڵك له ساڵی نوێ‌دا به كه‌سانی دیكه ده‌یده‌ن و دواتر ناتوانن به‌ڵێنه‌كان به‌رنه‌سه‌ر، كه‌سانی به‌رامبه‌ر توشی خه‌مۆكی و بێتاقه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه‌له گیرڤانی به‌تاڵ و كه‌شوهه‌وای سارد و ده‌رنه‌كه‌وتنی تیشكی خۆ كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌زاجی مرۆڤ ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زانایانی كۆلێژی له‌نده‌ن پێیان باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی توشبون به خه‌مۆكی، هاوڵاتیان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی یه‌كجار بچن بۆ سینه‌ما یان شانۆگه‌رییه‌ك ببینن.
PM:05:56:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت