مامۆستایانی ناڕازی: حکومەت بێباکە لە تێكچوونی پرۆسەی پەروەردە
وێستگە نیوز-
بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند
حکومەت باکی بە تێكچوونی پرۆسەی پەروەردە نییە و چەند داواکاریەکایان ئاراستەی
حکومەت کرد کە خۆی لە زوو پێکهێنانی حکومەت و لابردنی پاشەکەوتی مووچە و چەند
داواکاریەکی تردا دەبینیەوە.
بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا ئەوەیان خستەڕوو "دەسەڵاتدارانى شکستخواردووى هەرێم هیچ
باکیان بە ژیانى مامۆستایان و تێکچونى پڕۆسەى پەروەردە نییە، بەو هۆیەوە پرۆسەى خوێندنى حکومى لە پاشەکشێى بەردەوامدایە و بەرەو
هەڵدێریی یەکجاریی دەچێت".
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا مامۆستایانی ناڕازی
داوایانکرد پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی و لابردنی پاشەکەوتی مووچە و گەڕاندنەوەی
مووچە پاشەکەوت کراوەکان.
جەختیشیان لەوەکردەوە "لە حکومەتى
داهاتووى هەرێمدا وەزیرى پەروەردە لەسەر پشکى حزبى نەبێت و پێویستە مامۆستابێت و
پسپۆڕبێت لە بوراى پەروەردەدا".
ئەوە لە کاتێکدایە بەشێکی تری مامۆستایانی
ناڕازی پێشتر ڕایانگەیاندبوو سەرجەم کار و چالاکیەکانیان هەڵدەپەسێرن تا ئەوکاتەی
حکومەتی نوێی هەرێم پێکدەهێنرێت، ئامانجیشیان لەو بڕیارە ئەوەبوو
"بەکارنەهێنرێن وەکو کارتی فشار بۆ دەسخستنی پۆستی حزبی" وەکو خۆیان
دەڵێن".
PM:05:46:21/01/2019
ئهم بابهته 1268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت