بەرپرسێکی باڵای پارتی لەسلێمانی کۆچی دوایی کرد


وێستگه‌ نیوز ـ هەستیار

بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی كانوونی دووه‌می 2019 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

کەسێکی نزیکی  بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند، "به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شێخ ئەحمەد عەبدوڵا ئاغا، كارگێڕی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان کەلە هەمانکاتدا بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش بوو لە سلێمانی بە نەخۆشی كۆچی دوای كرد".

وتیشی: "لە ئێستادا تەرمەکەی بەرەو گۆڕستانی کەڵەکن بەرێدەکرێت و دواتر لەسەر قەبران شوێنی پرسەکەی دیاری دەکرێت، کە رەنگە مزگەوتی حاجی رەزای چەرمەگا بێت".

كۆچی دوای ئەو بەرپرسە باڵایه‌ی پارتی لە سلێمانی دوای ئەوەدێت، كە هەفتەی پێشوو محەمەد مەلا قادر، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی كۆچی دوای كرد.

هــ. ر


PM:01:04:21/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 6292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو