سێ گه‌نجی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆتاییان به ژیانیان هێنا
وێستگه نیوز ـ
سێ گه‌نجی کورد لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و ئیلام له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 20ی كانوونی دووه‌می 2019، گه‌نجێکی خەڵکی گوندی سەراب بەرد زەنجیر، سەر بە شاری جوانڕۆ بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە شاری جوانڕۆ ناسنامەی ئەو گه‌نجه کوردەی به‌ناوی (مەسعەب مستەفایی) راگەیاندووە کە خۆی هەڵواسیوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو 17ی كانوونی دووه‌م، گه‌نجێکی خەڵکی سنە بە ناوی مازیار ئەلیاسی بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.
هەمان رۆژ، کچێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی نەهیە عەباسی، بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییەوه ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە.
هــ. ر
AM:08:46:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 13336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت