بەوێنە..كۆنترین شه‌قامی به‌غدا به‌رووی هاوڵاتیاندا كرایه‌وه
شەقامی رەشید لە بەغدا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانیكرد به كردنه‌وه‌ی شه‌قامی ره‌شید له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا كه به‌كۆنترین شه‌قامی پایته‌خت داده‌نرێت.
فه‌ریق روكن محه‌مه‌د حه‌مید به‌یاتی، سكرتێری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه كه عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی كردوه له‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه و رۆژانی دواتر شه‌قامی ره‌شید به‌رووی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانه‌خرێت.
رۆژی شه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2019، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه شه‌قامی ناوبراو ده‌كرێته‌وه و هاتوچۆش پیایدا به‌شێوه‌ی هاتن و رۆیشتن ده‌بێت.
هاوكات رائید فادی خه‌زعه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی گشتیی به‌غدا رایگه‌یاند كه شه‌قامی ره‌شدی له ناوچه‌ی خافز قازی به‌ره‌و بانكی ناوه‌ندی و گۆڕه‌پانی ره‌سافی به‌درێژایی 24 كاتژمێر كراوه ده‌بێت.
PM:09:46:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت