ته‌رمی كۆچبه‌رێكی ونبوی كورد دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری ئه‌وروپای ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه كورده‌ی كە لە ماوەی رابردوودا لەكەناراوەكانی ئیتاڵیا بێسه‌روشوێن بوو، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی كانونی دووه‌می 2019 لە دوریی 300 مەتر لە شوێنی رووداوەكە دۆزرایەوە.
تۆڕی هه‌واڵی ژیان له‌زاری شەهرام حەمە، نوینەری ئەوروپای دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، بڵاویكرده‌وه: ئەو تەرمەی كە لە ماوەی رابردوودا لەكەناراوەكانی ئیتاڵیا ون ببوو، ئەمڕۆ لە دوریی 300 مەتر لە شوێنی رووداوەكە دۆزراوەتەوە.
وتیشی ئەو گەنجە خەڵكی هه‌رێمی كوردستانه و ناوی هەڵکەوت محەمەد حه‌مە عەلی-یە و لەدایک بووی ساڵی 1997ی شاری سلێمانییه، ئه‌و كەسانەشی بە تۆمەتی قاچاغبردنی ئەو گەنجانە دەستگیركرابوون، دوو كەسی روسی بوون كه بە پاسپۆرتی فەلەستینیه‌وه دەستگیركراون و ماوەی سێ ساڵ زیندان سزا دراون، بەڵام بە دۆزینەوەی تەرمی ئه‌و گه‌نجه، تۆمەتی كوشتنیش دراوه‌ته‌پاڵ ئەو دوو كەسە و دۆسییەكەیان ئەو تۆمەتەشی بۆ زیاد بووه.
لە ماوەی رابردوو بەلەمێك كە هەڵگری 52 كۆچبەر بوو لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا ژێرئاو كەوت، بەڵام یەكێك لەسەرنشینەكان بێ سەر و شوێن بوو و ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.
شەهرام حەمە وتیشی: لە ئێستادا خەریكی جێبەجێكردنی كاروبارە فەرمیەكانی دۆسییەی ئەو گەنجەین لەگەڵ شارەوانی و پۆلیسی ئەو شارە و كەسوكارەكەشی لە شوێنی روداوەكەن.
PM:08:34:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت