میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی: سبه‌ینێ یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

میدیای فه‌رمیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ یه‌كێتی وپارتی له‌ شاری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ دوا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 21ی كانونی دووه‌می 2019 وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی كۆببنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سبه‌ینێ وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ سلێمانی ده‌كات و بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر دواهه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 14ی كانونی دووه‌می 2019، وه‌فدی‌ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان و یەکێتی نیشتمانی‌ كوردستان لە شاری‌ هەولێر کۆبوونەوە، دواتر رایانگەیاند كه‌ ڕێککەوتون دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بکەن و بەردەوام بن لە کۆبوونەوەکانیان و لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ گفتوگۆکردنی بەردەوام لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمەوە.

دواتر و له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 15ی كانونی دووه‌می 2019، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی کورتیان ئەنجامدا و ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ "هەردوولا كۆكبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەكان".

‌لەو ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بریاردراوە هەردوولا دوو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت ‌و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت". 


PM:07:53:20/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت