ناحیه‌ی حاجیاوا.. باوك و كوڕێك كوژران
باوک و کوڕە کوژراوەکە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: لە شارۆچکەی حاجیاوا-ی سەر بە ئیدارەی راپەڕین باوک و کوڕێک کوژران.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: روداوه‌كه كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی كانونی دووه‌می 2019، لە گەڕەکی سەردەمی ناحیه‌ی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین رویداوه و تیایدا کوڕ و باوکێک کوژراون.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاشرایكردوه كه: "باوکەکە ناوی (أ .أ)ە و لەدایکبووی سالێ 1983یە، کوڕەکەشی ناوی (پ.أ)ە تەمەنی 3 ساڵە، وتیشی
كوڕ و باوكه‌كه له كۆڵانی پشت ماڵی خۆیان ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان لێكراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه ته‌رمه‌كانیان گواسترانه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه و هێزه‌كانی پۆلیسیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ڕاسته‌قینه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه.
PM:06:57:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت