جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: هه‌ر هێزێك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دابنیشێت دووره له خه‌ڵك
وێستگه نیوزـ
وەک ئاماژەیەک بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەلاحەدین بەهائەدین و مەسعود بارزانی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگه‌یاند: هەر هێزێک لەگەڵ دەسەڵات دابنیشێت یاخود بەشدار بێت لە حکومەتەکەیدا، ئەوا دوورە لە خەڵک و لەو جوڵانه‌وه‌یه و ئه‌وانیش مامەڵەی هاوشێوەی دەسەڵاتی لەگەڵدا دەکەن.
لە راگەیەندراوێکدا كه دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائەدین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان بڵاویکردووەتەوە، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند: "ئێمە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەکو ھێزێکی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە بە ھەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە کە لەگەڵ یەکێتیی و پارتی دانیشتن بكە‌ین، چونکە ئۆپۆزسیۆنبوون بەمانای ئە‌وە نیە کە لەگەڵ جوت حزبی یەکێتیی و پارتییدا دابنیشیت لە‌پێناو پۆست و پارە یان ھەر مەبەستێکی شەخسیی و حزبییدا."
جوڵانه‌وه‌كه ده‌ڵێت: "ھەر ھێزێک لەگەڵ یەکێتیی و پارتییدا دابنیشێت، ئە‌وە ئێمە نە بەھاوپەیمانی خۆمانی دەزانین و نە کاری ھاوبەشی لەگەڵدا دەکەین، چونکە ھەر ھێزێک لە بەرەی خەڵکدا بێت پێویستە دووربێت لەو جوت حزب و بنەماڵەیە و ئێمە لە نەوەی نوێ پێمانوایە، چەندە دووربیت لە یەکێتیی و پارتیی، ئە‌وە ھێندە لە خەڵک و ھاوڵاتیانەوە نزیک دەبیت."
جەختی لەوەشکردووەتەوە، "هەموو هەوڵێکیان بۆ دروستکردنی بەرەیەکە دژ بە دەسەڵات تا ئەو کاتەی هێزەکانی تر لەگەڵ یەکێتیی و پارتییدا مامەڵە و کۆبونەوە نەکەن و لە حکومەتەکەی جوت حیزب‌دا بەشدار نەبن، هەر هێزێکی سیاسیی دەرەوەی پارتیی و یەکێتیی ئەم کارانە ئەنجام بدات، ئەوا ئێمە وەک شەریکی راستەقینەی پارتی و یەکێتی تە‌ماشای دەکەین و پێمانوایە ئەم جۆرە رەفتارانەیە کە وایکردوە دەسەڵات بێباک و بێ غەم بێت لە ئاست کێشەی هاوڵاتیان".
راگەیەندراوەكه‌ی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای ئە‌وە دێت کە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی كانونی دووه‌می 2019،
سه‌لاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد و کۆبوونەوە.
PM:06:37:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت