مەسعود بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆبوونەوە

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگە نیوز-

مەسعود بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و جەختیان لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت کردەوە.

میدیاکانی نزیک لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی مدییاکانی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌بارەی دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌ و گۆرانكاریه‌کان و هاوكێشه‌ عێراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێگه‌ی هه‌رێم كردووە .

ئاماژە بەوەشکراوە هەردوو ناوبراو جەختیان کردووەتەوە لە پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەوە لە کاتێکدایە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامن و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بڕیاریداوە وەکو ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەماندا درێژە بە کاری سیاسی بدات و بەشداریی حکومەت نەکات.


PM:04:50:20/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو