تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
ئەرشیف
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند لە سبەینێوە تا کاتێکی نادیار تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و دەبێت ڕێگای سە شاخی بەرانان بەکاربهێنرێت بۆ هاتووچۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو "لە سبەینێوە ڕێکەوتی ( ۲۱ / ۱ / ۲۰۱۹ ) بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ ( تونێڵی دەربەندیخان ) دادەخرێ".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "داخستنەکە بەهۆی ئەوەی چاکسازیەوەیە تێیدا دەکرێت لە لایەن شارەوانی دەربەندیخانەوە".
لەو ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەشکراوە هەرکات کارەکانی چاکسازی لە تونێلەکە تەواوبوو هاوڵاتیان و هاتوچۆکاران ئاگاداردەکرێنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخانه ڕوونیکردووەتەوە هاتوچۆکاران دەدتوانن ڕێگای شاخی بەرانان وەکو جێگرەوەی تونێلی دەربەندیخان بەکاربهێنن کە بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێک گونجاوە.
PM:04:26:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت