لەکاتی سەردانی عەبدولمەهدی بۆ نەخۆشخانەیەک کارەبا بڕا


وێستگە نیوز-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا سەردانی نەخۆشخانەیەکی بەسرەی کردووە و نەخۆشخانەکە کارەبای نییە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە وا دەردەکەوێت عادل عەبدولمەهدی سەۆک وەزیرانی عێراق سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری بەسرەی کردبێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا عەوە دەردەکەوێت کە لە کاتی سەردانەکەی ناوبراودا ئەو نەخۆشخانەیە کارەبای نییە.

عەبدولمەهدی پرسیار لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دەکات بۆ کارەبا نییە ئەوانیش وەڵامی دەدەنەوە و دەڵێن "ئەوە لە ئەستۆی کۆمپانیادایە".

دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕووناکی مۆبایلەوە سەردانی ناو نەخۆشخانەکە دەکات و بەشەکانی بەسەردەکاتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئە گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگی داوەتەوە و زۆرێک لە ماڵپەڕە عێراقی و عەرەبیەکان بڵاویانکردووەتەوە و بە شێوەی جۆراو جۆر گوزارشتاین لێکردووە.

هاوکات هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوازی تەنزئامێز بۆچوونی خۆیان لەبارەی گرتە ڤیدیۆییەکەوە خستوەتەڕوو و ئاماژە بەوەدەکەن ئەوە نیشانەی شکستی حکومەتەکەی عەبدولمەهدیە و هەندێکی تریش نوسیویانە "عێراق قەت پێشناکەوێت".





PM:04:06:20/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت