هۆشیار عه‌بدوڵا: رۆژی سێشه‌ممه بودجه‌ی 2019 ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت
هۆشیار عه‌بدوڵا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه 22ی كانوونی دووه‌می 2019، پڕۆژه یاسای بودجه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه وبۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی له‌به‌ر ده‌ست ماوه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ته‌واو بكات.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاماده‌كرنی راپۆرتی لیژنه‌كه‌یان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌و مادانه‌ی جێگه‌ی مشتومڕن هه‌ڵگیراون بۆ دانیشتنی كۆتایی لیژنه‌كه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی.
وتیشی: "بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی دارایی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی له‌به‌رده‌مدا ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه كۆتایی پێبهێنێت و بیداته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان".
له باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه، هۆشیار عه‌بدوڵا وتی: "به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019، هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر پێدانی پشكی خۆی كه نزیكه‌ی 10 ترلیۆن دینار ده‌كات، پابه‌ندكراوه به ناردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه بدرێته كۆمپانیای سۆمۆ، بۆیه گرنگه هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه نه‌وته راده‌ستی به‌غدا بكات".
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "ئێمه وتوومانه نابێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بخرێته قوربانی كێشه‌كانی راده‌ست نه‌كردنی نه‌وت، به‌غدا ئازاده له‌وه‌ی هه‌ر فشارێكی دیكه بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر راده‌ستی كردنی نه‌وته‌كه‌ی، به‌ڵام نابێت یه‌كه‌م كارێك كه بیكات مووچه رابگرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌وه‌شی وت: "چه‌ند پرسێكی دیكه جێگه‌ی مشتومڕن، له‌وانه ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، داوای بڕێكی زیاتر ده‌كه‌ن له بودجه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان".
PM:03:02:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت