کەمال ڕەئوف و عوسمان گوڵپی بەرپەرچی یەکدی دەدەنەوە

‌دیمەنێک لە پانێڵەکە

وێستگە نیوز-

کەمال ڕەئوف رایگەیاند بێجگە لەوەی دەسەڵات هیچ پڕۆژەیەکی نوێی پێ نییە لایەنە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکانیش شکستیانخواردووە لەوەی خاوەن پڕۆژەی خۆیانبن، لە وەڵامدا عوسمان گوڵپی  دانی بەوەدا نا کە ئۆپۆزسیۆن شکسی خواردووە و ئاماژەی بەوەکرد "ئەو کاتەی ئۆپۆزسیۆن لەگەشەدا بوو هەمووان خۆیان کرد بە خاوەنی بەڵام ئێستا دەڵێن شکستی هێناوە، خۆشیان بەشێکن لەو شکستە".


لە میانی پانێلێکی کراوەدا کە دەزگای ستاندار لە هۆڵی ئەمنە سورەکەی سلێمانی ڕێکیخستبوو و تێیدا پەیامنێری وێستگە نیوز ئامادەبوو، کەمال ڕەئوف ڕۆژنامەنوس ئەوەی خستەڕوو "دەرکەوتووە کە ئەم جۆرە لە حکومڕانی شکستی خواردووە، بەڵام بەداخەوە هیچ پرۆژەیەکیش نابیندرێت بۆ دەربازبوون لەم دۆخە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد سەرەڕای ئەوەی هێزەکانی دەسەڵات هیچ پڕۆژەیەکی نوێیان پێنییە هاوکات لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش شکستیان خوارد و پڕۆژەی خۆیان نییە بۆ داهاتووی هەرێم.

دواتر و لە وەڵامی ئەو قسانەی کەمال ڕەئوفدا، عوسمان گوڵپی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانیی لە پانێڵەکەدا ڕایگەیاند "ئێمە دان بە شکستی خۆماندا دەنێن وەکو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ئەو کاتەی ئێمە بەهێزبووین ئەوانەی کە بانگەشەی میدیای ئازاد دەکەن بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە قسەیان دەکرد بەڵام ئێستا کە دەزانن شکستمان هێناوە دەڵێن ئۆپۆزسیۆن شکستی هێناوە و ناڵێن ئێمە ئێمەش شکستمان هێنا".

گوڵپی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد "میدیای ئازادیش لەو کاتەوە شکستی هێناوە کە شەڕی سیاسی بۆ حزبەکان دەکات، نەک هەر حزبەکان تەنانەت بۆ باڵەکانی ناو حزبێکیش".

وتەبێژەکەی هاوپەیمانی وتیشی "هەندێک لەو میدیا ئازادانە بە پارە شەڕی باڵەکانی ناو حزبێک دەکەن و مامەەدەکەن لەپێناو دەوڵەمەندبوونی خۆیاندا".
 

 



PM:02:32:20/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو