دوو ناحیه‌ ده‌گەڕێندرێنه‌وه‌ سه‌ر ئیدارەی پارێزگای سلێمانی

‌کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا میلاكی لیژنه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ردوو ناحیه‌ی بنگرد و خدران-یش له‌سه‌ر ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌پچڕێنێت و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر پارێزگای سلێمانی.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەنجاو یەكەمین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەكات، كە دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: داوا كراوە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، كاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 22ی كانوونی دووه‌می 2019، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەبن، بەمەبەستی ئەنجامدانی پەنجاو یەكەمین كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەن.

لەنوسراوەكەدا ئه‌وه‌ش هاتووە، "كۆبونەوەكە دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت، یەكەمیان تایبەت دەبێت بەپڕكردنەوەی میلاكی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن، لەتەوەری دوەمیشدا دوبارە دەنگ لەسەر هەردوو ناحیەی بنگرد‌و خدران دەدرێت، كە لەڕووی ئیدارییەوە لەئیدارەی راپەڕین بپچڕێنرێن‌ و بخرێنەوە سەر ئیدارەی پارێزگای سلێمانی".

هــ. ر


PM:01:08:20/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 2296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت