تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرینی هەژاند

‌دیمەنێک لە تەقینەوەکە

وێستگە نیوز-

تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرینی هەژاند و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو بۆمبی چێندراو کە یەکێکیان پاسێک کە هاوڵاتی ئاسایی تیادابووە کردووەتە ئامانج تەقیونەتەوە و لە ئەنجامدا، سێ کەس گیانیان له‌ده‌سداوه‌ و 12ی دیکەش بریندار بوون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەو بۆمبانە پێش تەقینەوەی ئاشکرا کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقێندراوەتەوە.

لە 18ی ئازاری 2018، سوپای تورکیا و میلیشا هاوئاوازەکانی لە سوریا، شاری عەفرینیان داگیرکرد و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەو شارە کشانەوە.

لە ماوەکانی رابردوو، چەند جارێک تەقینەوە لەو شارەی رۆژئاوای کوردستان روویداوە و چەندین هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

هــ. ر


PM:12:06:20/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو