بە بەشداری هەزاران کەس لە ئەمریکا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکە
وێستگە نیوز-
لە چەند شارێکی گەورەی ئەمریکا خۆپیشاندانی فراوانی ژنان بەڕێوەچوو دژی سیاسیەتەکانی ترەم و بە هەزاران کەس تێیدا بەشدارییان کرد.
دوێنێ شەممە لە نیویۆرک و واشنتۆن بە هەزاران کەس بەشداری سێیەمین خۆپیشاندانی ساڵانەی ژنانیان کرد دژی سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەو وڵاتە.
خۆپیشاندەران لە واشنتۆن لە بەردەم ئۆتێلی نێودەوڵەتی ترەمپ کۆبوونەوە و دژی سیاسەتەکانی ناوبراو هوتافیان کێشا.
لە هەمان کاتیشدا لە نیویۆرک خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو و خۆپیشاندهران به هوتافكێشان و بهرزكردنهوهی دروشمی "نهخێر بۆ دیوار، نهخێر بۆ ترهمپ" و "ترهمپ حكوومهت بكهرهوه" نارەزایەتیان دەربڕی.
ئەمە سێهەمین ساڵە خۆپیشاندانی لەو جۆرە و لە هەمان بەرواردا بەڕێوەدەچێت و یەکەم خۆپیشاندانی فراوانی ژنان لە ساڵی ٢٠١٧ و لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپدا بەڕێوەچوو.
AM:11:11:20/01/2019
ئهم بابهته 2596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت