تەقینەوەیەک دیمەشقی هەژاند

‌ئەرشیف

وێستگە نیوز-

تەقینەوەیەک لە باشووری دیمەشق ڕویدا و دەنگی تەقینەوەکە لە تەواوی ئەو شارە هەستی پێکرا و تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی نەزانراون.

مدیدیای فەرمیی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە باشووری دیمەشق رویداوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی میدیای فەرمیی سوریا دەنگی تەقینەوەکە لە تەواوی شارەکە هەستیپێکراوە.

میدیاکە بڵاویکردووەتەوە تەقینەوەکە لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی چوونە ناو شاری دیمەشق بووە و خاڵێکی سەربازی کردووەتە ئامانج.

تا ئێستا نەزانراوە زیانە گیانی و مادیەکانی کە لەو تەقینەوەیە کەوتوونەتەوە چەند بوون.



AM:09:13:20/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو