کونسوڵخانەی هیندستان لە سلێمانی فیزا دەدات بە هاوڵاتیان


وێستگە نیوز-

کونسوڵخانەی هیندستان کە هەرێم، نوسینگەیەکی تایبەت لە سلێمانی دەکاتەوە و فیزا دەدات بەو کەسانەی دەیانەوێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.

ماڵپەڕی رفەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە زاری سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانیەوە بڵاویکردەوە "لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی هیندستان و لەو قۆناغەدان كە لەمانگێكدا دوو رۆژ دیاری بكەن بۆ پێدانی ئەو خومەتگوزارییە بە بازرگانان و هاووڵاتیان".

سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەکردووە تایبەتمەندی دەدرێت بەو کەسانەی کە بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی سەردانی هیندستان دەکەن.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە كە چیتر هاووڵاتیان و بازرگانان نەچنە هەولێر بۆ رایی كردنی مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا و هەر لەسلێمانی ڤیزاكەی پێبدرێت.


PM:11:46:19/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو