سێ کەسی تر لە چیای کۆڕەک ڕێگایان ونکردووە


وێستگە نیوز-

سێ کەس کە بە مەبەستی گەشتکردن و چێژوەرگرتن لە دیمەنی بەفربارین سەردانی چیای کۆڕەکیانکردووە ڕێگایان لێ وبووە و تا ئێستا نەتوانراوە ڕزگاربکرێن.

عیماد كەنعان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی کانونی دووەم، ئاگادارکراینەوە بە گیرخواردنی سێ هاووڵاتی لەچیایی كۆڕەك".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "دەستبەجێتیمەكانی بنكەی شارستانی سۆران و خەلیفان و تیمەكانی دیكەی فریاكەوتن و هاووڵاتییان، توانیویان شوێنەكەیان بدۆزنەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە "تا ئێستا ئەو سێ هاوڵاتییە کە خەڵکیدانیشتووی ناحیەی خەلیفانن، نەتوانراوە رزگاربکرێن، ئەوەشبەهۆی سەختی شوێنەكەوە".

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕوونیکردووەتەوە "بۆ رزگاركردنیان داوای كۆپتەرمان كردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كاتەكە شەوە كۆپتەری فریاكەوتن ناتوانێت بگاتە شوێنەكە، بۆ ئەم مەبەستەش داواكارین لە شاخەوانان و كەسانی شارەزا روو بكەنە شوێنەكەو تا بتوانین بە هەموو لایەك رزگاریان بكەین".

پێشتریش پێنج کەس بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگایان ونکردبوو و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ڕزگارکران.


PM:11:03:19/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو