سبەی مووچەی پێنج وەزارەت و چەند دەستەیەک دابەشدەکرێت


وێستگە نیوز-

بڕیارە سبەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵێ ڕابردووی پێنج وەزارەت و چەند دەستەیەک دابەشبکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست وێستگە نیوز کەوتوون سبەی یەکشەممە مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانى و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ، کارەبا، پلاندانان و وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن دابەشدەکرێت.

وێستگە نیوز زایویەتی شانبەشانی ئەو پێنج وەزارەتە، فەرمانبەرانی چەند دەستەیەکیش مووچە وەردەگرن کە پێکدێن لە دەستەى مافى مرۆڤ، دیوانى چاودێرى دارایی، دەستەى وەبەرهێنان، دەستەى دەسپاکى، کۆمسیۆنى هەڵبژاردن و دەزگاى مین.

ئەوە لە کاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەردەوامی هەیە و تا ئێستا چەندین وەزارەت ماون مووچەکانیان وەربگرن.


PM:10:19:19/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو