ئه‌یاد عه‌لاوی ره‌تیده‌كاته‌وه چاوی به باڵیۆزی ئێران له عیراق كه‌وتبێت
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه ره‌یتكرده‌وه كه سه‌رۆكی ئیئتلافه‌كه چاوی به باڵیۆزی ئێران له عیراق كه‌وتبێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه رایگه‌یاندوه كه په‌رله‌مانتارێكی پێشوو له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا وتویه‌تی كه گوایه عه‌لاوی له ماڵه‌كه‌ی خۆی چاوی به ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له عیراق كه‌وتووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه وتویه‌تی كه گوایه عه‌لاوی و مه‌سجدی باسیان له‌وه كردوه كه باڵیۆزخانه‌ی ئێران چه‌ند پێشنیازێكی تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندخوازی خستوه‌ته‌به‌رده‌م یه‌كێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كان.
به‌یاننامه‌كه لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به نادروست وه‌سفكردوه و رایگه‌یاندوه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه ناڕاستن و جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌یاد عه‌لاوی هیچ دیدارێكی له‌وجۆره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه.
PM:08:57:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت