بڕیارێکی نوێ لەبارەی ژمارەی ڕۆژەکانی پرسە و کرێی قورئانخوێنان


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەڕین ڕایگەیاند ژمارەی ڕۆژەکانی پرسەیان بۆ دوو ڕۆژ کەمکردووەتەوە و کرێی قورئانخوێنیشیان بۆ هەر ڕۆژێک دەستنیشانکردووە.

بەڕێوەبارەیەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕاپەڕین لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست وێستگە نیوز کەوتووە بڕیاریداوە ژمارەی ڕۆژەکانی پرسە کەمبکاتەوە و کاتژمێرەکانیش بەگوێرەی وەرزەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

بەگوێرەی نوسراوەکەی ئەوقافی ڕاپەڕین بۆ هەر کۆچکردوویەک تەنها دوو ڕۆژ پرسە دادەنرێت و لە بەهار و هاویندا کاتژمێر 2 تا کاتژمێر 6 دەبێت و لە زستان و پایزدا کاتژمێر 1 تا کاتژمێر 4 دەبێت.

لە نوسراوەکەدا هاتووە کرێی قورئانخوێن کەمکراوەتەوە و دەبێت بۆ هەر ڕۆژێک تەنها 25 هەزار دینار وەک کرێ بدرێتە قورئانخوێنەکان.


PM:08:14:19/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 8672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت