ژیانی منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دوبه‌ی
وێستگه نیوزـ
یه‌خت و فڕۆکەی تایبه‌ت، شه‌مپانیای بێ كۆتا و پڵنگی ماڵی و پاره‌یه‌كی زۆر و ئۆتۆمبیلی گرانبەها، ئه‌مه ژیانی منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه له شاری دوبه‌ی كه یه‌كێكه له میرنشینه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و منداڵه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی دوبه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ژیانێكی خۆشی زیادله‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌ژین و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هه‌زاران فۆڵۆوه‌ریان هه‌یه.
منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دوبه‌ی كاته‌كانیان له‌سه‌ر یه‌خت و فڕۆكه‌ی تایبه‌ت و نوێترین و گرانبه‌هاترین جۆری ئۆتۆمبیل و له شوێنه گرانبه‌هاكانی وه‌ك تاوه‌ری عه‌ره‌ب و دورگه‌ی دارخورما به‌سه‌ر ده‌به‌ن و وێنه‌كانیان له هه‌ژماری خۆیان له ئینستاگرام بڵاده‌كه‌نه‌وه تا زیاترله 230 هه‌زار فۆڵۆوه‌ر بیانبینن.
PM:05:32:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 56616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت