سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشانگای ساڵانه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاریی كرده‌وه‌

‌سەرۆک کۆماری عیراق پێشانگاکە دەکاتەوە

وێستگه‌ نیوزـ

به‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆك كۆماری عیراق، پێشانگای ساڵانه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ شاری به‌غدا كرایه‌وه‌.

پێشانگاكه‌ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی كانونی دووه‌می 2019 كرایه‌وه‌ که‌ چه‌ندین تابلۆی هونەری و وێنەكێشان و پەیكەرتاشی و گرافیك و سیرامیكی لە خۆگرتبوو.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، ناوه‌ڕۆكی پێشانگاكه‌ گوزارشت بووه‌ له‌  هەڵسانەوە و پێشكەوتن و ورە بەرزی و بیری داهێنانەرانەی عیراقییەكان لە تەواوی بوارەكاندا.

لە مەراسیمی كردنەوەی پێشانگاكەدا عەبدول ئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشنبیریی عیراق و ژمارەیەك لە نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكان و هونەرمەندانی عیراق ئامادەبوون.


PM:03:49:19/01/2019








ئه‌م بابه‌ته 1284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت