سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: دانووستانه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌نێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانووستانه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت، گه‌شبینه‌ به‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌رهه‌می دانووستانه‌كان بچنرێته‌وه‌.


نوری حه‌مه‌ عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانووستانه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و لیژنانه‌ی له‌ نێوان هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و یه‌كخستنی به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی داهاتوو پێكهێندراون ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام ئه‌وكات كۆبوونه‌وه‌كان قۆناغێكی نوێ ده‌بڕن و هه‌نگاوی باشتر ده‌نێن.

وتیشی: "هیوام وایه‌ تاكۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌رهه‌می دانووستانه‌كان به‌ دیاری بكه‌ون و هه‌واڵی خۆش بده‌ینه‌ خه‌ڵكی كوردستان".

رۆژی دووشەممه‌ 14ی كانوونی دووەمی 2019، كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی لە شاری هەولێر بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هه‌رێم بەڕێوە چوو، بڕیار درا بەپێكهێنانی لیژنەی هاوبەش لە نێوانیان بۆ گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی حكومەت.

هاوكات رۆژی سێشەممه‌ 15ی كانوونی دووەمی 2019، كۆبوونەوەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوە چوو و تیایدا بڕیار درا بە پێكهێنانی دوو لیژنە لە نێوانیاندا.



PM:02:04:19/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو