پڕۆژه‌ی به‌ سیمكارتكردنی كاره‌با خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

‌پڕۆژەی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا دادەنرێت

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، پڕۆژه‌ی به‌ سیمكارتكردنی كاره‌با له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندایه‌ و به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت خواست كۆنتڕۆڵ بكرێت و داهاتێكی زیاتر بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه‌.


ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: پرۆژەی پێوەری زیرەك "بە سیمکارتکردنی کارەبا" لە جێبەجێکردندایە و تەواوی کەرەستەکانی ئەو پڕۆژەیە لە کۆگاکان ئامادەیە.

راشیگەیاند: پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەك لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و تەواوی کەرەستەکانی ئەو پڕۆژەیە لە کۆگاکان ئامادەیە و بەمنزیکانە کاری لەسەر دەکەن.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "ئەم پرۆژەیە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی خواستەکان و دیاریکردنی سەرپێچییەکان بکات و داهاتێکی زیاتر بۆ حکومەت بگەڕێنێتەوە".

ئومێد محه‌مه‌د وتیشی: " لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی 2018، بە هاوکاری حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان توانیان لە رێگەی زیاتر کردنی وەبەرهێنانی غازی سروشتییەوە، بڕی 350 بۆ 400 مێگاوات کارەبا زیاد بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەم زیادبوونەشدا هێشتا نەتوانراوە کاتەکانی کارەبای پێ زیاد بکرێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دوای زیادکردنی ئەو بڕە کارەبایە، خواستی کارەبا چوار هەزار مێگاواتی تێنەپەڕاندبوو، بەڵام ئێستا پێویستمان بە شه‌ش هەزار و 500 مێگاواتە".

لە وەرزەکانی هاوین و زستاندا هەرێمی کوردستان، دووچاری قەیرانی پێدانی کەمی کارەبا دەبێتەوە و بەردەوام خواستی هاوڵاتییان بۆ کارەبا زیاتر دەبێت، حکومەتی هەرێمیش تا ئێستا نەیتوانیوە بە پلانێکی جێگیر کار لەسەر زیادکردنی کارەبا بکات.



PM:12:20:19/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 4504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو