وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌داشكردنی مووچه ده‌كاته‌وه
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می2018، ده‌كاته‌وه و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ یەكشەممە 20ی كانوونی دووه‌می 2019، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی 2018، به‌رده‌وامی ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "هه‌ریه‌كه له وەزارەتەكانی شارەوانی، كارەبا، گواستنەوە، پلاندانان، كشتوكاڵ لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، دەزگای مین، مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی 2018 وه‌رده‌گرن.
هــ. ر
AM:08:57:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 38156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت