لە چەند ناوچەیەکی هەرێم پلەکانی گەرما دەگەنە ژێر سفر
ئەرشیف
وێستگە نیوز-
کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و ساردترین ناوچەش حاجی ئۆمەران دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم ڕایگەیاند ئەمشەو پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی هەرێم بۆ خوار سفر
دادەبەزن.
کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە لە پێنجوێن پلەی گەرما
بۆ چوار پلە ژێر سفر و لە حاجی ئۆمەران بۆ شەش پلە ژێێر سفر نزم بووەتەوە.
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی سەرما و بەفر و بارانبارین ڕووی لە هەرێم کردووە و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزیوون.
PM:11:49:18/01/2019
ئهم بابهته 1900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت