مانگی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون کۆدەبنەوە
ئەرشیف
وێستگە نیوز-
کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرەتای مانگی داهاتوو سەرۆکانی هەردوو وڵاتی
ئەمریکا و کۆریای باکور کۆدەبنەوە و ئاماژەی بەوەشکرد لە جەند ڕۆژی داهاتوودا
شوێنی کۆبوونەوەکە دەستنیشاندەکرێت.
کۆشکی سپی لە اگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو بڕیاردراوە لە سەرەتای
مانگی داهاتوودا دۆناڵد ترەمپ سەرکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون ڕابەری کۆریای باکوور
کۆببنەوە.
لە راگەیەنراوەکەی کۆشکی سپیدا شوێنی بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەکە
دەستنیشان نەکراوە و ئاماژە بەوەکراوە لە ماوەی داهاتوودا شوێنەکەی ڕادەگەیەنرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە 12ی حوزهیرانی
2018 كۆبونهوهی لوتكه لهنێوان دوو ركابهره سهرسهختهكهی جیهان، ئهمریكا
و كۆریای باكور، له سهنگافوره بهڕێوهچوو.
PM:10:43:18/01/2019
ئهم بابهته 904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت