پێنج کەس کە بەهۆی بەفرەوە ڕێگایان ونکردبوو ڕزگارکران
وێستگە نیوز-
ئەو پێنج کەسەی لە چیای کۆڕەک بەهۆی زۆری بەفرەوە ڕێگایان وونکردبوو
لەلایەن بەرگری شارستانی سۆرانەوە رزگارکران.
عیماد رێكانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران لە
راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای دوو كاتژمێر توانیویانه ئه‌و 5
هاووڵاتییه رزگار بكه‌ن، كه به‌هۆی به‌فری زۆره‌وه رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ون
كردبوو".
ناوبراو ڕونیکردوەتەوە "دوای رزگاركردنییان، ئه‌و پێنج
هاووڵاتییه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران كران بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست و
فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان بۆ بكرێت، كه سه‌رما كاری لێ‌كردبوون".
بەڕیوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئه‌و
هاووڵاتییانه خه‌ڵكی كه‌ركووك، خانه‌قین، كه‌لار و هه‌ولێر بوونه و به مه‌به‌ستی
گه‌شتیاریی، سه‌ردانی چیای كۆڕه‌كیان كردبوو".
PM:10:38:18/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت