چیرۆکی ئەو "راهێنەرە سێکسییەی" کە دەڵێت بەڵگەی نهێنی ترەمپی لایە

‌ئینستازیا فاچوکڤی

وێستگە نیوز-

هێزە ئەمنیەکانی روسیا کچێکیان دەستگیرکرد کە بە "ڕاهێنەری سێکسی" ناوبانگی دەرکردووە و لە تایلەند بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەرکراوە و خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەڵگەی نهێنی ترەمپی لایە کە دەیسەلمێنن ناوبراو لەلایەن روسیاوە پشتیوانی کراوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە هێزە ئەمنیەکانی روسیا کچێکیان دەستگیرکردووە بە ناوی "ئینستازیا فاچوکڤی" کە ناوبانگی دەرکردووە بەوەی "ڕاهێنەری سێکسییە".

ئینستازیا فاچوکڤی کچێکی بە ڕەگەز بیلاروسییە و لە تایلاند ژیاوە و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا حکومەتی ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی کاری لەشفرۆشی تۆمەتباری کردووە و دەریکردووە و ناردویەتیەوە بۆ روسیا.

ئەو کچە بیلاروسیە دوای ئەوەی گەیشتوەتە فرۆکەخانەیەکی روسیا ڕاستەوخۆ لەلایەن چەند کەسێکەوە کە بەرگی مەدەنییان لەبەردا بووە فڕینراوە.

ئینستازیا فاچوکڤی پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو بەڵگەی نهێنی لایە کە دەیسەلمێنێت دەسەڵاتدارانی روسیا لەپشت سەرکەوتنی ترەمپەوە بوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.


PM:10:16:18/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 31316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو