بە ڤیدۆ... ئەنجامدەری تەقینەوەکەی منبج ئاشکرا بوو
وێستگە یوز-
ڕوانگەی سوری گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ژنێک بە
هاوکاری کەسێکی تر تەقینەوەکە ئەنجامدەدات.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ گرتەڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە ساتی
ڕوودانی تەقینەوەکەی تێدا تۆمارکراوە.
ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە سەرچاوە هەواڵگرییەکان
ئاشکرایانکردووە تەقینەوەکە لەرێگەی ژنێکی خۆکوژەوە ئەنجامدراوە، دوای ئەوەی
پیاوێک گەیاندویەتییە چێشتخانەکە.
دەزگا هەواڵگیریەکان تا ئێستا بۆیان ڕوون نەبووەتەوە کە ئەو پیاوەی
ژنەکەی گەیاندووەتە چێشتخانەکە هاوکاری ژنەکە بووە یان تەنها ڕێنیشاندەر بووە.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە تەقینەوەیەکدا کە لە چێشتخانەیەکی منبج ڕویدا ٢٠
کەس کوران کە چواریان ئەفسەری ئەمریکی بوون و دەزگای هەواڵگری ئەمریکی دەستی بە
لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕوداوەکەدا.
PM:09:46:18/01/2019
ئهم بابهته 9232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت