پۆتن و ئەردۆغان دروستکردنی ناوچەی ئارام یەکلایی دەکەنەوە

‌ڤلادیمێر پۆتن و رەجەب تەیب ئەردۆغان

وێتسگە نیوز-

هەفتەی داهاتوو سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی روسیا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە پرسی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا تاوتوێ دەکەن.

هامى ئاكسوى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی روسیا دەکات.

ناوبراو ڕونیکردەوە لە سەردانەکەیدا ئەردۆغان چاوی بە ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکی روسیا دەکەوێت و پرسی دروستکردنی ناوچەی ئارام تاوتوێ دەکەن.

ئۆکسای جەختیکردەوە لە کۆبوونەوەکەیاندا هەردوو سەرۆکی تورکیا و روسیا بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدەن لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارامەوە لە سوریا.

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەریا، ئاكسوى دووپاتیکردەوە "تورکیا ڕێگە نادات کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا بکەوێتە خزمەتی چەکدارانی کوردەوە".


PM:04:44:18/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو