توركیا كۆنسوڵخانه له موسڵ، به‌سڕه، كه‌ركوك و نه‌جه‌ف ده‌كاته‌وه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له به‌رنامه‌یدایه ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه له موسڵ، به‌سڕه، كه‌ركوك و نه‌جه‌ف بكاته‌وه.
حامی ئاكسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌ده‌ن.
حامی ئاكسۆی وتی: "به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئۆڤای، كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ عیراق".
وتیشی: "گه‌وره‌ترین په‌یماننامه توركیا له‌گه‌ڵ عیراق كردوویه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به بڕی پێنج ملیار دۆلار".
حامی ئاكسۆی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له به‌رنامه‌یدایه ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه له موسڵ، به‌سڕه، كه‌ركوك و نه‌جه‌ف بكاته‌وه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "له‌و رێگایه‌وه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به نزیكبوونه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه و چین و توێژه‌كانی عیراق".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران به باش نازانێت و پێیوایه سزاكان زیان به گه‌لی ئێران و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نن.
PM:03:41:18/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت