په‌رله‌مانتارێك ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
وێستگه نیوز –
عه‌بدولحسێن عه‌بتان په‌رله‌مانتار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كرد.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، عه‌بدولحسێن عه‌بتان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كردووه كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له په‌رله‌مانتاری قبوڵ بكات و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ هۆكاری تایبه‌تی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ته بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، داواشیكرد له قۆناغی داهاتوودا پشتیوانی توانای گه‌نجان بكرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێویسته له قۆناغی داهاتوودا گه‌نجان ئازا بن و سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن و كار بۆ بوژانه‌وه‌ی وڵات بكه‌ن به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا.
عه‌بدولحسێن عه‌بتان جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هیچ ناكۆكییه‌كان له‌نێویان ئه‌و و په‌رله‌مانتارانی تردا نییه.
PM:03:12:18/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت