هێزه ئه‌منییه‌كانی منبج، هه‌وڵی چاندنی بۆمبێكيان پوچەڵ کردەوە
وێستگه نیوز –
هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج تاونییان هه‌وڵی چاندینی بۆمبێك به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه و ئه‌نجامده‌ره‌كه‌شی بكوژن.
ئاژانسی هاوار نیوز له زاری سه‌رچاوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج بڵاویكرده‌و كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه "چه‌ته‌یه‌ك هه‌وڵیدا بۆمبێك له‌سه‌ر ڕێگای مازه‌رلی له منبج بچێنێت، به‌ڵام له‌ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه توانرا ئاشكرا بكرێت و به‌دواداچوونی بۆ بكرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج توانییان ئه‌و چه‌ته‌یه بكوژن كه ده‌یویست هه‌ڵبێت بۆمبه‌كه‌ش پوچه‌ڵكرایه‌وه".
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ڕوویدا و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك كه‌س، كه چواریان سه‌ربازی ئه‌مریكی بوون.
AM:11:37:18/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت