باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی كانوونی دووه‌می 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 9، سلێمانی 5، دهۆك 11، كه‌ركوك 10 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ شه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌می 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌م هه‌یه به‌تایبه‌تی له كاته‌كانی به‌یانی زوودا.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 10، سلێمانی 17، دهۆك 12، كه‌ركوك 12 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:11:18:18/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 9104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت