سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق وته‌بێژێكی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریكرد

‌حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆکەیاتیی کۆماری عیراق بۆ هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق وته‌بێژێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد و له‌پاڵ لوقمان فه‌یلی كه‌ وته‌بێژی سه‌رجه‌م عیراقه‌، حه‌سه‌ن جیهاد-ی وه‌ك وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد.

حه‌سه‌ن جیهاد پێشتر ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بوو كه‌ به‌رهه‌م ساڵح، پێش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ هاوپه‌یمانی و گرتنه‌ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، ناوبراویش ده‌ستی له‌و هاوپه‌یمانییه‌ كێشایه‌وه‌ به‌ڵام تائێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه‌ نیوز، حه‌سه‌ن جیهاد رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق به‌پێویستی زانی بۆ ئاگاداربوونی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ چالاكییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار وته‌بێژێكی بۆ كوردستان هه‌بێت.

وتیشی: مه‌رج نییه‌ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌نها لێدوان و رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ كوردستانییه‌كان بدات، به‌ڵكو ده‌توانێت له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان بۆ میدیاكانی هه‌رێم لێدوان بدات.


PM:10:00:17/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 15844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو