به‌ریتانیا سوپاسی ئێران ده‌كات
نازه‌نین زاگری
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانی كرد كه رێگه‌یاندا به دابینكردنی چاودێریی ته‌ندروستی بۆ خانمه رۆژنامه‌نوسێكی زیندانیكراو كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه و نه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانییه.
نازه‌نین زاگری، خانمه رۆژنامه‌نوسێكی به‌ریتانیی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه و ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به‌تۆمه‌تی پیلانگێڕی دژی ده‌سه‌ڵات سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و له مانگی ئه‌یلولی 2016ه‌وه له گرتوخانه‌ی ئیڤین له باكوری تاران به‌نده.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و خانمه ته‌مه‌ن 40 ساڵه مانگرتنی له خواردن راگه‌یاند ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه به‌وته‌ی ئه‌و خانمه رێگه‌ناده‌ن چاره‌سه‌ری پزیشكیی بۆ بكرێت.
له‌سه‌ر كه‌یسی نازه‌نین، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ریتانیا باڵیۆزی ئێرانی له له‌نده‌ن بانگ كرد و داوایان له تاران كرد چاودێریی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و خانمه ده‌ستگیرراوه دابین بكات، به‌رپرسانی تاران به‌ده‌م بانگهێشته‌كه‌وه چوون و نازه‌نینیش مانگرتنه‌كه‌ی شكاند.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌شدا، جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی كانونی دووه‌می 2019 سوپاسنامه‌یه‌كی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و تیایدا وێڕاسی سوپاكردن، داواشی له به‌رپرسانی تاران كردوه له هه‌نگاوی داهاتودا نازه‌نین رزگار بكه‌ن و بگه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌ریتانیا و به كوڕه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌ی شاد بكه‌نه‌وه.
PM:06:51:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت