سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له پێویستی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور كرده‌وه
سه‌رۆك كۆمار و ئه‌مینداری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عیراق
وێستگه نیوز – سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور كرده‌وه وه‌ك تاكه مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2019 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له رائد فه‌همی ئه‌مینداری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عیراق و شاندی یاوه‌ری.
له دیداره‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی گرنگی لێكگه‌یشتنی نێوان هێز و فراكسیۆنه سیاسییه‌كان كرد به‌جۆرێك كه له‌ئاست خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵات‌دا بێت.
هاوكات سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور كرده‌وه وه‌ك تاكه مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
له‌لای خۆیانه‌وه شاندی میوان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند له پاراستنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و پیاده‌كردنی زمانی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و ته‌نگه‌ژه‌كان كه رێگره له به‌ره‌وه‌پێشچوونی عیراقێكی دیموكرات.
له‌میانی دیداره‌كه‌دا باس له پێشهاته‌كانی دۆخی عیراق به گشتی و پشتیوانی له كارنامه‌ی حكومه‌ت و په‌له‌كردن له‌پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان كرا.
PM:05:08:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت