هه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی گروپێكی تیرۆریستی له منبج راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج رایگه‌یاند كه گروپێكی تیرۆریستییان ده‌ستگیركردووه كه له حه‌وت كه‌س پێكهاتوون و سه‌ر به گروپه‌كانی قه‌ڵغانی فوڕاتن كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له دژه‌تیرۆر توانییان گروپێكی تیرۆریستی ده‌ستگیر بكه‌ن كه له حه‌وت كه‌س پێكهاتوون و نیازیان هه‌بووه چالاكی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و گروپه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتگیری ده‌كران و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌واڵگیری توركیا هه‌بووه و راسته‌وخۆ فه‌رمانیان له گروپه‌كانی قه‌ڵغانی فوڕات و هه‌واڵگیری توركیا وه‌رگرتووه و نیازیان هه‌بووه چه‌ند كارێكی تیرۆرستی له منبج ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج راشیگه‌یاند كه له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و گروپه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ئه‌م چه‌ك و كه‌لوپه‌لانه‌دا "2 چه‌كی كڵاشینكۆف، 2 ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ، 2 چه‌كی جۆری ئێم 6، 2 بۆمبی ده‌ستی، بڕێكی زۆر فیشه‌كی كڵاشینكۆف و ده‌مانچه".
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌ندامانی گروپه‌كه بریتین له:
1- ئه‌حمه‌د مه‌حمود حه‌ماده كه نازناوه‌كه‌ی "ئه‌بو ئوسامه"یه و سه‌رۆكی گروپه‌كه‌یه.
2-حسێن حه‌مید محه‌مه‌د ئه‌لحه‌ماده نازناوه‌كه‌ی "ئه‌بو جه‌راح"ه.
3-مه‌حمود حه‌سن ئه‌لعه‌بدوڵا.
4-زیاد محه‌مه‌د محه‌مه‌د نازناوه‌كه‌ی "ئه‌بو تارق"ه.
5- یوسف ستیف بره‌و.
6-عه‌بد محه‌مه‌د ئه‌لعلێوی نازناوه‌كه‌ی "ئه‌بو ئه‌حمه‌د"ه.
7-ئیبراهیم یوسف ئه‌لهیتو
دوێنی چوار شه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاری منبجی له سوریا روویدا و به‌هۆیه‌وه، 16 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تر برینداربوون كه چوار له كوژراوه‌كان ئه‌مریكین.
PM:04:45:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت